logoLIVE
  • راپۆرت
  • وتار
logo

راپۆرت

-

لە چەمی دێوانە لە دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون

لە چەمی دێوانە لە دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون

٧ی ئابی ٢٠٢١


نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٢٢ سەعات لەمەوبەر

رێککەوتنی ئیبراهیمی و مەترسییەکانی بەردەمی

پێنج ساڵ بەسەر رێككەوتنی ئیبراهیمی تێدەپەڕێت، هەوڵێك بە ئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی عەرەب _ ئیسرائیل، بەڵام رەوشەكە بەجۆرێك ئاڵۆزە، هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی سەرلەبەری رێككەوتنەكان لەئارادایە.

هێرشەكەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر، گڕی لە پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و ئیسلامی بەرامبەر ئیسرائیل بەرداوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەمووان كەوتوونەتەخۆ بۆ ئەوەی وەڵامێكی بەهێزیان بەرامبەر ئیسرائیل هەبێت.

ماوەی دوو رۆژە لوتكەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی یەكخستنی هەڵوێستیان دژ بە هەرەشەكانی داهاتووی ئیسرائیل.

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا گۆڕانكارییەكی بەرچاوی سیاسی و دیپلۆماسی بەخۆیەوە بینیوە، دیارترینیان ئیمزاكردنی رێكەوتنەكانی ئیبراهیمیە لەنێوان ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و ئیسرائیل لەژێر چاودێری ئەمریكادا.

ئەم ڕێككەوتنە مشتومڕێكی بەرفراوانی لە بازنەی سیاسی و كولتووری و ئایینی بەدوای خۆیاندا هێناوە، لە كاتێكدا هەندێك وەك دەرفەتێك بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری ئابووری لە ناوچەكەدا سەیری دەكەن، هەندێكی دیكەش بە پێچەوانەی هەڵوێستە مێژووییەكان لەسەر پرسی فەلەستین دەزانن.

لە ساڵی 1948وە ململانێی عەرەب -  ئیسرائیل وەك یەكێك لە دیارترین ئاڵنگارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەتەوە و شێوەی جۆراوجۆری وەرگرتووە، بەڵام ساڵی 2020 وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە مێژووی ئەم ململانێیانەدا، ئەویش ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی ئیبراهیمی بوو.

رۆژی 15ی ئەیلولی 2020، بەنێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی رێككەوتنی ئیبراهیمی لەنێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین ئیمزا كرا.

ئیسرائیل و هەردوو وڵاتی كەنداو رێككەوتنەكەیان بە ئەجێندایەكی ستراتیژی بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد.

ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی 23ی تشرینی یەكەمی 2020 كۆشكی سپی رایگەیاند، سودان و ئیسرائیل ڕێككەوتوون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.

دواتر و لە 10ی كانونی یەكەمی هەمان ساڵ، ئەمریكا نێوەندگیری رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی نێوان مەغریب و ئیسرائیلی كرد.

هەرچەندە هەندێك وڵاتی عەرەبی، وەك میسر لە ساڵی 1978 و ئوردن 1994 پێش ئەم هەنگاوە بە ئیمزاكردنی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتنیان كرد، بەڵام رێككەوتنی ئیبراهیمی جیاواز بوو، بەوپێیەی لە ئەنجامی شەڕێك لەگەڵ ئیسرائیل نەهاتە ئاراوە، بەڵكو لە چوارچێوەی تێگەیشتنە سیاسییدا دروستبوو.

ڕێكەوتنەكانی ئیبراهیمی بە ناوی پێغەمبەر ئیبراهیمەوە ناونراوە، كە سێ ئایینی یەكتاپەرستین، واتە جولەكە و مەسیحی و ئیسلام.

نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی ئیسرائیل لە هەریەك لە دەوڵەتانی ئیمزاكراو كرانەوە و گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی، دوبەی، مەنامە، كازابلانكا و مەراكیش دەستپێكرد.

لەدوای رێككەوتنەكە، خواست لەسەر فێربوونی زمانی عیبری زیادیكرد، چەند خوێندكارێكی ئیماراتی و مەغریبی ناویان تۆمار كرد بۆ خوێندن لە دامەزراوە ئەكادیمییەكان و توێژینەوەكان لە ئیسرائیل.

رێككەوتنەكان زنجیرەیەك ڕێككەوتنی بازرگانی و ڕێككەوتنی هاوكاری ئەمنیشیان لەخۆگرت، وەك بازرگانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لەساڵی یەكەمی ئاساییبوونەوەكەدا بە بەهای زیاتر لە نیو ملیار دۆلار.

ناوەڕۆكی ئەم رێككەوتنە وەك ئەوەی لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە لایەنەكان پابەندبن بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان.

بەرزكردنەوەی هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی گفتوگۆی نێوان ئایینەكان و كولتوورەكان.
پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان وڵاتان كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئاشتی هەمیشەیی دەكات.

هەوڵدان بۆ چاندنی بەهاكانی لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە هەموو تاكێك بەبێ گوێدانە ڕەگەز، ئایین، نەتەوەیی.

پشتگیریكردن لە زانست، هونەر، پزیشكی و بازرگانی وەك ئامرازێك بۆ سودبەخشین بە مرۆڤایەتی.
هەوڵدان بۆ نەهێشتنی توندڕەوی و ململانێ بە مەبەستی دابینكردنی داهاتوویەكی گەش بۆ منداڵانی جیهان.

كاركردن بۆ دیدگایەكی هەمەلایەنەی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی.

پێشوازیكردن لەو پێشكەوتنانەی لە دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێدا بەدەستهاتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر وڵاتە عەرەبییەكان دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 رەتیانكردەوە دان بە قەوارەی ئیسرائیلدا بنێن.

پلانەكانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ لكاندنی بەشێك لە خاكی كەناری رۆژئاوا، پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و عەرەبی بردەوە خاڵی سەرەتا و لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززەشەوە، لێكترازانی زیاتر لە پەیوەندییەكانی عەرەب و ئیسرائیل سەریهەڵداوە، بەجۆرێك ئێستا كار لەسەر راگرتنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی عەرەب و ئیسرائیل دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان٣ رۆژ لەمەوبەر

بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا لەلایەن درۆنەكانی روسیاوە كاردانەوەی لێكەوتەوە

بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا لەلایەن درۆنەكانی روسیاوە كاردانەوەی لێكەوتەوە، وارشۆ هێز رەوانەی سەر سنور دەكات، فەرەنسا فڕۆكە دەنێرێًت و  ترەمپیش دەڵێت، لە رەوشی نێوان ئەوروپا و روسیا ناڕازییە. 

رۆژی چوارشەممە دۆناڵد تەسك سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا ئاشكرایكرد، 19 درۆنی روسیا ئاسمانی وڵاتەكەیان بەزاندووە و سەرجەمیان خراونەتە خوارەوە. 

دوای رووداوەكە حكومەتی پۆڵەندا بە رەسمی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد كۆبونەوەیەك لەسەر بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن روسیاوە رێكبخات. 

هاوكات مارچین كیرڤێنسكی وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوە و ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان روسیا و بیلاروسیا، بڕیارندا بە داخستنی سنورەكانیان لەگەڵ بیلاروسیا. 

چێزاری تۆمچیك جێگری وەزیری بەرگریی پۆڵەنداش وتی، دەبێت سوپای پۆڵەندا و هێزەكانی ناتۆ ئامادە بن بۆ وەڵامدانەوەی گونجاو، چونكە پێیانوایە شەڕی ئۆكراین لە سەر سنوری ئەوان دەستیپێكردووە، بۆیە سوپای پۆڵەندا خۆی بۆ ئەم سیناریۆیە ئامادە دەكات. 
لەو چوارچێوەیەشدا پۆڵەندا دەستی بە جوڵاندنی سوپا كرد و زیاتر لە 40 هەزار سەرباز و تانك و زرێپۆرش و كەلوپەلی سەربازی رەوانەی سەر سنور كرد.

لەبەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی بیلاروسیا بڕیاری داخستنی سنورەكانی پۆڵەندای بە ناڕەوا و دژ بە بەرژەوەندییی هەردولا  لە قەڵەم دا. 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاند، لەم رەوشەی ئێستای نێوان ئەوروپا و روسیا نا رازییە و رەنگە درۆنەكانی روسیا بە هەڵە ئاسمانی پۆڵەندایان بەزاندبێت. 

جێگری سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا وەڵامی ترەمپی دایەوە و وتە، بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا بە هەڵە نەبووە و هیواخواز بوون ئەو رووداوە بە هەڵە بوایە، بەڵام بە مەبەست ئەو كارە كراوە.

لە یەكەم كاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپاش، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بۆ پاراستنی پۆڵەندا سێ فڕۆكەی جەنگیی جۆری رافال رەوانەی پۆڵەندا بكەن، چونكە پاراستنی كیشوەری ئەوروپا بەلای ئەوانەوە كاری لەپێشینەیە.  

هاوكات حكومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند، كۆمەڵێك رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و سوپا و بەرگری ئاسمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی روسیا. 

مارك روتە سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە ئەنجام دەدەن بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی مۆسكۆ. 

بەشێك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاش داوایان كردووە سزا بەسەر كەرتی وزەی روسیادا بسەپێنرێت بۆ ئەوەی مۆسكۆ پاشەكشە بكات و نەتوانێت هێرش بكاتە سەر یەكێتی ئەوروپا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان٥ رۆژ لەمەوبەر

کێبوون ئەو کەسانەی هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجامدا

سەرلەبەیانی رۆژی 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001 شانەیەکی تیرۆرستی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە  توانیان چوار فڕۆکەی مەدەنی نەفەرهەڵگر بڕفێنن پاشانیش بەرەو سێ شوێنی جیاواز فڕۆکەکانیان فڕاند، کێبوون ئەو کەسانەی کە فڕۆکەکانیان فڕاند؟ 

بەپێی زانیاریە بڵاوکراوەکانی حکومەتی ئەمریکا سەرجەم ئەندامانی ئەو شانە تیرۆرستیەی قاعیدە لە نەتەوەی عەرەبوون، کە 15 کەسیان خەڵکی شانشینی سعودیەبوون، دوو کەسیان خەڵکی ئیمارات بوون، هەروەها دوو کەسی دیکەیان لوبنانی و مسری بوون.

بەپێی راپۆرتی پڕۆژەی روبەڕووبوونەوەی توندرەوی لە ئەمریکا، یەکێک لەو فڕۆکەوانە راهێنراوەی کە ئەندامێکی ئەو شانە تیرۆرستیەی قاعیدەبووە، ناوی محەمەد عەتا بووە، لە ساڵی 1968 لە ناوچەی کەفەر ئەلشێخ  لە مسر لە دایکبووە و بروانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری تەلارسازی لە قاهیرە بەدەستهێناوە و لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەوەکردوە، هەروەها لە مەشقی فڕۆکەوانی لە ئەکادیمیایەکی فڕۆکەوانی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا تەواوکردوە و مۆڵەتی فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە، بەپێی زانیاریەکان، کەسایەتیەکی داخراو و توندڕەوی هەبووە.

مەروان ئەلشاهی، یەکێکی دیکە لە فڕۆکەوانە راهێنراوەکەی ئەو شانە تیرۆرستیەی قاعیدە بووە، لە ساڵی 1978 لەناوچەی راس ئەل خەیمە لە وڵاتی ئیمارات لە دایکبووە، خوێندنی سەربازی لە ئەڵمانیا تەواو کردوە و هەرلەوێش چاوی بە محەمەد عەتا کەوتووە لەگەڵیدا ژیاوە، پاشان لە ساڵی 1990 کە بەیعەتی بە ئوسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە داوە، دواتریش لە ویلایەتی فلۆریدا مەشقی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەنجامداوە و مۆڵەتی فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە ، هەروەها لە رووی کەسیایەتییەوە کەسێکی کۆمەڵایەتی و کراوەبووە.

هانی هەنجوور،سێیەم فڕۆکەوانی راهێنراوی شانە تیرۆرستیەکەی قاعیدە، ساڵی 1972 لە شاری تائیفی شانیشینی سعودیە لەدایکبووە، لە ساڵی 1990 بەشداری مەشقی فڕۆکەوانی لە ولایەتی ئەریزۆنا کردوە و مۆڵەتی فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە، پێشتریش لە وڵاتی ئەفغانستیان بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە داوە.

زیاد جەبار، چوارەم فڕۆکەوانی راهێنراوی شانەن تیرۆرستیەکەی قاعیدە، لە ساڵی 1975 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە خێزانێکی دەوڵەمەند لە دایکبووە، خویندنی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا تەواوکردوە، لە وڵاتی ئەفغانستان بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە داوە، دواتر لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا مەشقی فڕۆکەوانی لە ئەنجامداوە و مۆڵەت فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە، کەسایەتیەکی رۆژئاوایی هەبووە و کەسێکی کۆمەڵایەتی بووە و خۆشەویستیشی هەبووە.

ئەو هێرشە تیرۆرستیەی رێکخراوی قاعیدە ، بووە هۆی روخاندنی دوو تاوەری بازرگانی  لە نیویۆرک و  زیانگەیاندن بە باڵەخانەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن، دوابەدوای ئەو روداوە، ئەمریکا بڕیاریدا جەنگ دژی تیرۆر رابگەیەنێت و لە ساڵی 2001 ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئەفغانستان دەستپێکرد ، پاشانیش لە ساڵی 2003 بە هاوکاری هاوپەیمانان هێرشی کردە سەر عیراق وحکومەتی ئەو کاتەی عیراقی روخاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.