ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی روسیا و راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامدا و جەختیان كردەوە لەسەر گەرانەوەی ئاشتی بۆ ئەوروپا و رێگانەدان بە پەرەسەندنی شەڕی ئۆكراین.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ترەمپەوە بڵاویكردەوە، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بە تەلەفۆن قسەی كردووە و داوای لێكردووە شەڕی ئۆكراین زیاتر پەرەنەسێنێت.

راشیگەیاند، ترەمپ بوونی پێگەی سەربازی ئەمریكای لە ئەوروپا بەبیر پوتین هێناوەتەوە و بە سەرۆكی روسیای راگەیاندوە كە دەیەوێت دانوستانی زیاتر بكەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ شەڕی ئۆكراین بەم زووانە.

هاوكات، ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامداو، رێككەوتن لەسەر كاركردن بۆ گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەوروپا.