ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥_ ٢٠١٦ خەرج دەکرێت
ڕێبوار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٥ _ ٢٠١٦ خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.
وتیشی، بۆ ساڵی ٢٠١٥ ، پارێزگای ھەولێر ٦٠ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن و ٧٤٨ ھەزار دینارە، سلێمانی ٤٤ ملیار و ١٢٩ ملیۆن و ١٠٤ ھەزار دینارە، دھۆکیش ٣٤ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٩١١ ھەزار دینار، کۆی گشتی دەکاتە، ١٣٩ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن و ٦٣ ھەزار دینارە.
سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ وتیشی، پارێزگای ھەولێر ٥٦ ملیار و ١٠٣ ملیۆن و ١٩٨ ھەزار دینار، سلێمانی ٢٩ ملیار و ٧٦١ ملیۆن و ١٢٧ ھەزار دینارە، دھۆک ٤٥ ملیار و ٥٠٤ ملیۆن و ٧٨١ و ٥٠٠ دینارە، کۆی گشتی پارەی ئەو ساڵەش دەکاتە، ١٣١ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دینارە.