نۆزدەھەمین ساڵڕۆژی شەھیدبونی فەرماندە سەردار غەفور سڵێمان
کوردسات نیوز
٨ی شوباتی ٢٠٢٣
شەھید سەردار دووەم شەھیدی بنەماڵەکەیەتی لەدوای شەھید ئەندازیار قادر غەفور سلێمانی براگەورکەی، لە شەوی ھەشت لەسەر نۆی ساڵی ۲۰۰۳ بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ تاریک پەرستانی و دوژمنانی گەلی کورد لەگەڵ شەھیدان (شەوکەتی حاجی مشیر و حیکمەتی حاجی عوسمان) دەچنە ماڵی (مام ساڵح) کەسایەتی دیاری گوندی (گامێش تەپە)ی سەر بە سەیدسادق، بەڵام بەھۆی کارێکی دوور لە داب و نەریتی کوردەواری وئاینی ئیسلام لەکاتی گفتوگۆدا دەستی ڕەشی تاوانیان بۆ درێژدەکەن و شەھیدیان دەکەن و دوا ماڵ ئاوایی لە گەل و یەکێتی و شارەزور دەکەن و دەگەنە کاروانی سەروەران.
چوارئەندام لە بنەماڵەی مام ساڵح شەھید دەکرێن و زاھیر گەڵاڵی و فوئادی ئاغا بەگ کە بە دیل گیرابوو لەلایەن تیرۆرستانەوە ئەوانیش شەھید دەکرێت و حەمە تۆفیقیش برای شەھید زاھیر بە سەختی بریندار دەبێت.
سەربەرزی بۆ سەرجەم شەھیدانی ڕیگای یٔازادی کوردستان و سەر شۆڕی و ڕوڕەشی بۆ تیرۆرستان
ژیان نامەی شەھید ئەندازیار سەردار غفور سلێمان:
ئەندازیار سەردار غفور سلێمان لەساڵی١٩٦١ لەزەڕایەن لەناوچەی شارەزورلەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە، خوێندنی سەرەتای لە زەڕایەن تەواو کردوە و خوێندنی ئامادەیی لە سلێمانی تەواو دەکات، وە لە کۆلێژی ئەندازیاری لەبەغداد دەخوێنێت بەڵام بەھۆی بارودۆخی سیاسی ئەوکات ناتوانێ تەواوی بکات.
لەساڵی ١٩٨٥ دەبێتە پێشمەرگەو پلەکانی پێشمەرگەیاتی زۆربەباشی دەبڕێت و بەردەوام دەبێت بەشداری چەندین داستان وچالاکی پێشمەرگەکردوە، دواتر دەست دەکاتەوە بەخوێندن لەوڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەبرێز لەزانکۆ ی تەبرێز لەبەشی (بەنداو)و وەردەگیرێت بەسەرکەوتووی تەواوی دەکات.
شەھید ئەندازیار سەردار چەندین پلەی حزبی بو حوکمی بڕیەوە لەوانە:
١- فەرماندەی فەوج بووە لەگەڵ کاک محمود سەنگاوی
٢- فەرماندەی ھێزی(دوو)ی مەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزور بووە.
٣- بەشداری خولی دووەمی ئاسایش وپۆلیسی کردوە
٤- دەبێتە لێپرسراوی ئاسایشی ھەڵەبجەی تازە دواتر دەبێتە لێپرسراوی ئاسایشی سەیدسادق
٥- دواین پلەی پێشمەرگایەتی دەبێتە فەرماندەی تانجەرۆ لەسنوری شارەزور.
شەھید ئەندازیار سەردار بەشداری چەندین خولی حزبی کردوە لەوانە:
١- خولی پەیمانگای کادیران
٢-خولی تایبەتی وزانیاری
٣-خولی جەنگ نھێنی
٤-خولی ئامێری بێ سیم لەفەرماندەی گشتی