بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام كۆبوونەوە
سام
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام كۆبوونەوە و رەوشی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پیرمام كۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبونەوەكەدا رەوشی هەرێم و عیراق و ناوچەكە تاوتوێكراون.
پەیامنێری كوردسات نیوزیش رایگەیاند، بڕیارە راگەیەنراوێك لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بۆ رایگشتی بڵاوبكرێتەوە.