وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان: پڕۆژەی پریپەیدی کارەبای ٢٤ سەعاتی بەردەوامە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی پریپەید بۆ بە ٢٤ سەعاتکردنی کارەبا بەردەوامە، لە ئێستاشدا ھاوبەشانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک و ئەڤرۆ ستی لە دھۆک کراونەتە سیستەمی پریپەید و ٢٤ سەعات کارەبایان ھەیە.
راشیگەیاندوە، لە ھەرێمی کوردستان شەش ھەزار و ٣٥٦ ھاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون، بازاڕی لەنگەی ھەولێر ھەزار و ٤٥٧ ھاوبەش و لە بازاڕی دھۆک ھەزار و ٥٢٤ ھاوبەش و لە ئەڤرۆستی سێ ھەزار و ٣٨٥ ھاوبەشی کارەبا بە سیستمەکەوە بەستراون.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی رەوشی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی ٤٠٠٪ کەمدەکاتەوە و کرێی کارەباکەشی بە ھەمان نرخی ئێستای کارەبایە.