سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و كوردسات نیوزیش كارنامەی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات.

 بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە ، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت لەلایەن هەرێم و بەغداد و كۆمپانیانەوتییەكان  دەكات.

لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ لە كۆبوونەوەكە دەخرێتەڕوو.

 بەپێی  زانیارییەكانی پەیامنێری  كوردسات نیوز لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیار لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ حكومەتی فیدراڵ دەدرێت لە بەرامبەر ناردنی مووچەی مانگی تەمووزی هەرێم.