جە‌عفەر سەعیدی بەڕێوەبەری مانگی سوری تکاب لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ئاستەنگی ھاتووچۆ لە رێگەی نێوان تکاب–شاھین دژ دروستبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە ٢٦ ئۆتۆمبێل کە ھەڵگری ٥٦ گەشتیار بوون و بەبۆنەی پشووی نەورۆز روویان لە ناوچەکە کردبوو، لە رێگەکە رزگار بکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سوری کرماشانیش رایگەیاند، رۆژی ھەینی ژمارەیەک شاخەوان لە بەرزاییەکانی شاھۆ لە نزیک شاری روانسەر بێسەروشوێن بوون، بەڵام دوای چەند سەعاتێک و بەھەوڵی تیمەکانی مانگی سوری روانسەر دۆزراونەتەوە و رزگار کراون.