کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە؛ مێژوویەکی نوێ لە سیاسەت و ئابوریی جیهاندا
کەژان
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی راستەوخۆ و رەسمی كە تێیدا سەرۆكانی ئەمریكا، روسیا و چین پێكەوە لە یەك كاتداكۆبكاتەوە، لە مێژووی هاوچەرخدا رووداوێكی زۆر دەگمەنە.
لە مێژووی مۆدێرندا، هەرگیز كۆبوونەوەیەكی لوتكەی سێقۆڵیی رەسمی لە نێوان سەركردەكانی ئەمریكا، روسیا و چین ئەنجام نەدرابوو تا ئەم دواییانە، ئەویش بەهۆی جیاوازیی قووڵی ستراتیژی و ململانێی جەمسەرگیرییەوە.
گرنگترین وێستگە مێژووییەكان كە تیدا هەوڵدراوە بۆ كۆكردنەوەی سەركردەكانی ئەو سێ وڵاتە زلهێزە بۆ یەكەمجار بۆ سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم دەگەڕێتەوە لە ساڵی 1945 كە فرانكلین رۆزڤێڵت سەرۆكی ئەمریكا و چیانگ كای شێك سەرۆكی چیین لەگەڵ وینستۆن چەرچڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبوونەوە، هەرچەندە هەوڵدرا جۆزیف ستالین سەرۆكی یەكێتی سۆڤیەت لە كۆبوونەوەكە ئامادەبێت بەهۆی ئەوەی وڵاتەكەی لەو كاتەدا لە شەڕدا نەبوو لەگەڵ ژاپۆن، ئامادەی ئەو دانیشتنە نەبوو، ئەو كۆبونەوەیەش بە 'یاڵتا' ناسراوە چونكە لە ناوچەی یاڵتای دورگەری كریمیا بەرێوەچوو.
قۆناغی جەنگی سارد 1949 بۆ 1991
دوای دامەزراندنی كۆماری میللیی چین لەلایەن ماو تسی تۆنگەوە، بەهۆی ناكۆكییەكانی جەنگی سارد و دواتر ناكۆكیی نێوان چین و سۆڤیەت خۆیان، هیچ كاتێك سەركردەی ئەو سێ وڵاتە پێكەوە كۆنەبوونەوە.
ئەمریكا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1972 سەردانەكەی ریچارد نیكسۆن پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكین ئاسایی كردەوە، بەڵام كۆبوونەوەكان تەنها دووقۆڵی بوون.
دوای جەنگی سارد و سەدەی بیست و یەك، سەرۆكەكانی ئەمریكا، روسیا و چین تەنها لە چوارچێوەی لوتكە نێودەوڵەتییە گەورەكاندا لە یەك هۆڵدا كۆبوونەتەوە، وەك كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لوتكەی گرووپی 20 و كۆڕبەندی هاریكاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن.
لەم كۆڕبەندانەدا سەرۆكەكان وەك ئۆباما، ترەمپ، بایدن لەگەڵ پوتن و شی جین پینگ تەنها وێنەی بەكۆمەڵیان گرتووە یان دیدارە دووقۆڵییەكانیان بە جیا ئەنجام داوە، بێ ئەوەی دانیشتنێكی سێقۆڵیی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
لوتكەی شێنجن لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئاپیك 'APEC' بە یەكەم لوتكەی سێقۆڵیی مێژوویی دادەنرێت لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و شی جین پینگ سەرۆکی چین، كە تاوتوێی دۆسێ ستراتیژییە جیهانییەكان و كەمكردنەوەی چەكی ئەتۆمیان كرد.


