ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا بە گەورەترین ویلایەت دادەنرێت لە رووی ئابورییە و ساڵانە بە بەهای ملیاران دۆلار كاڵا و بەرهەمەكانی هەناردەی ویلایەتەكانی تر و جیهان دەكات.

ئەم ویلایەتە رۆڵی هەیە لە رەخساندنی هەلی كار و هەناردەكردنی نەوت و غازی شل و بەرهەمهینانی وزەی كارەبا و دابینكردنی بۆ ویلایەتەكانی تری ئەمریكا و بەهۆی كەمی باجەوە زۆرترین كۆمپانیا ئارەزوو دەكەن لە ویلایەتە كار بكەن. 

ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا رۆڵی بەرچاوی هەیە لە رووی ئابوری و ژێرخانی سەرچاوە سروشتییەكان بۆ ئەمریكا و ساڵانە ملیاران دۆلار بۆ ووڵاتەكە پەیدا دەكات ئەویش بەهۆی هەناردەكردنی نەوت و غاز و كشتوكاڵ و بەرهەمی كارگە نێوخۆییەكانی
.

تەكساس یەكێكە لە گەورەترین ویلایەتە ئابوریەكانی ئەمریكا و پێگەیەكی بەرچاوی هەیە لە بەرهەمی نیشتمانی وڵاتەكە و رەخساندنی هەلیكار و هەناردەكردنی بەرهەم و سەرچاوەكانی.

ویلایەتی تەكساس پێشەنگی ویلایەتەكانی ئەمریكایە بۆ هەناردەكردن و ساڵانە بە بەهای سەدان ملیار دۆلار كاڵا هەناردە دەكات.

سێكتەری كارەبا و تەكنەلۆژیا و پیشەسازی ویلایەتەكە، رۆڵیان هەیە لە دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی و جیهانی و ئابورییەكەی گەورەترینە لە جیهاندا و قەبارەی ئابورییەكەی دەگاتە نزیكەی سێ ترلیۆن دۆلار لە ساڵێكدا.

نەوت و غاز و وزەی بای تەكساس بنچینەیەكی گرنگن بۆ ئەمریكا و كارەبایان بۆ ویلایەتەكە و چەند ویلایەتێكی تر دابینكردووە و پلەی دووەمی گرتووە لە ئەمریكا بۆ هەناردەكردنی غازی شل، هەروەها بەردەوامە لە گەشەپێدانی وزەی خۆر و سودوەرگرتن لێی، لە هەمانكاتدا 40%ی نەوتی خاو و 25%ی غازی شلی ئەمریكا لەم ویلایەتەوە بەرهەم دێت.

لە تەكساس گرنگی بە كانە كانزاییەكان دەدرێت و سودی لێوەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن و پێشەنگ لە پیشەسازی پترۆكیمایی و ئۆتۆمبێل و ئەلیكترۆنی و كۆمپیوتەر.

بەهۆی كەمی باج و خەرجی ژیان و پاڵپشتی بۆ كرێكار و كارمەند زۆربەی كۆمپانیاكان ئارەزووی ئیشكردنیان زۆرە لەم ویلایەتە، بەجۆرێك رێژەی بێكاری كەمترە لە چوار لە سەد و گەشەی ویلایەتەكە بەردەوامە لە هەڵكشان.

تێكڕای داهاتی ساڵانەی خێزان لە تەكساس نزیكەی 82 هەزار و 780 دۆلارە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ویلایەتە باجی داهاتی كەسی لەسەر ئاستی ویلایەت وەرناگرێت، ئەمەش وایكردووە زۆرێك لە فەرمانبەران، خێزانەكان و كۆمپانیا گەورەكان ڕووی تێبكەن و نرخی كڕین و كرێی خانوو تیایدا زۆر كەمترە بەراورد بە ویلایەتەكانی تر بە تایبەتی ویلایەتە كەنارییەكان، هەروەها بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتەوە نرخی بەنزین لە تەكساس كەمترە.

سەرچاوەکان:

 

https://youtu.be/0io19GyIXfY


https://youtu.be/ypiSVpsh_nY


https://www.gasbuddy.com/usa