ڕاپۆرت

ئەوەش دیمەنێکی ناشارستانی بە شارەکە بەخشیووە و لە ئێستاشدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٤ ھەزار ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان فرۆشراون و شارەوانی ھەڵەبجەش دەڵیت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ئامادەن زەوی تەرخان بکەن، بەڵام پێوستە خاوەن ئاژەڵەکان بە ڕەسمی داواکاری بۆ دابینکردنی شوێن پێشکەش بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمیش بڕیاریداوە بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەت، کێشەی ئەو ڕێگەیە چارەسەر بکرێت و مەترسییەکانی نەھێڵرێت. جەختیشکراوەتەوە، چاککردنی ڕێگەکە زیاتر لە مانگێکی پێویستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بریتییە لە کوتانی ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان تاکو مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢، بەو ھەنگاوەش دەتوانن خاڵی کۆتایی بۆ پەتاکە دابنێن.


ڕوونیشیکردەوە بۆ کوتای ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان پێویستیان بە ١١ ملیار دۆزی ڤاکسینەکان ھەیە. جەختیشی کردەوە، ئەو وڵاتانەی ئابووری جیھان بەڕێوەدەبەن دەتوانن لە ماوەی چەند مانگێکدا بەسەر پەتاکەدا سەربکەون ئەگەر بیانەوێت.


ھەروەھا ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھێشتا ڤاکسینە ڕێگە پێدراوەکان بە ڕێژەی ٩٠٪ کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا.


فاوچی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، لە ھەفتەی ڕابردوودا تێکڕای گیان لە دەستدانی ڕۆژانە لە ئەمریکا گەیشتووەتە ٢٣٩ کەس، ئەوەش بەرزترینە بەراورد بەو ڕێژەیەی لە ھەفتەی ڕابردووتر تۆمار کراوە. جەختیشی کردەوە، ٨٠٪ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن لە جۆری دەلتایە.


کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دەلتا لەمساڵدا بۆ یەکەمجار لە ھندستان تۆمارکرا و لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش ترس و نیگەرانی لای وڵاتانی جیھان دروستکردووە و کار بۆ توندکردنەوەی ڕێکارەکان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤارۆشا ناوچەیەکی چۆڵکراوی شاری "فاماگۆستا"یە لە بەشە تورکیەکەی قوبرس، بەر لە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ شارەکە لە ساڵی ١٩٧٤، ناوچەیەکی گەشتیاریی بەناوبانگ بوو، بەڵام لەو ساڵەوە خەڵکەکەی بە ناچاری شارەکەیان چۆڵکرد و ئێستا سەردانیکردنی قەدەغەیە، بەڵام دوای ٤٧ ساڵ لە چۆڵکردنی شارەکە و داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە، حکومەتی ئەنقەرە پلانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە مێژوویی و گەشتیارییەی گەڵاڵە کردووە، ئەو پلانەش لە سەردانێکی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشە تورکیەکەی قوبرس بە ئاشکرا باسی لێوەکرا و نەیارەکانیش دەرکەوتن.


لەو چوارچێوەیەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی شاری ڤارۆشای خۆرھەڵاتی قوبرسی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ھەوڵی دانیشتووانی بەشە تورکییەکەی قوبرس بە پشتیوانی تورکیا، بۆ کردنەوەی شارەکە کارێکی ئیستیفزاییە و پێچەوانەی ئەو بەڵینانەیە کە پێشتر دراون، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ.


ھاوکات "ژان ئیف لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش ئیدانەی پلانەکەی تورکیای کرد و پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ قوبرس دژی پلانەکەی ئەردۆغان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پرسە لە نەتەوەویەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت. جگە لە ئەمریکا و فەڕەنسا، یۆنان و قوبرسیش دژایەتی پلانەکەیانکرد و ڕەتیانکردەوە.


پێش داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە لە ٢٠ی تەمووزی ١٩٧٤، ژمارەی دانیشتووانی شاری ڤارۆشا نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس بووە، کە بەھۆی ھێرشی تورکیا و کشانەوەی سوپای یۆنان، تەواوی دانیشتووانەکەی شارەکەیان چۆڵکرد و ئێستا شارەکە بە شاری تارمایی و دێوەزمەکان ناودەبرێت، کە سەرباری چەندین ھەوڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان ھێشتا دانیشتووانەکەی نەگەڕاونەتەوە بۆ شارەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەفتەی ڕابردوو باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوی وێرانکەر لە چەند ناوچەیەکی خۆرئاوای ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا سەدان قوربانی لێکەوتەوە و ھەزارانی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنن، لە ھەمانکاتیشدا وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا کە ساردترین ناوچەی باکوری ئەوروپان بەدەست بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەناڵێنن.


لە ماوەی ڕابردووشدا کەوتنەوەی ئاگر لە خۆرئاوای ئەمریکا و کەنەدا سوتانی ڕووبەرێکی زۆری دارستانی لێکەوتەوە و  بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش لە کەنەدا ھەزاران کەسی بوونە قوربانی.
لە دواین کارەساتی سروشتیدا، لە وڵاتی چین، ١٢ کەس بەھۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو گیانیان لە دەستدا و ٢٠٠ ھەزار کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشت.


دەستەی کەشناسی شاری چینگ چوی چین بڵاویکردەوە، بەرزترین تێکڕای باران بارینی ڕۆژانە تۆمارکراوە کە لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا ھاوشێوەی نەبووە. ھەرچەندە بارانبارینی وەرزی لە چین ھەیە، بەڵام شارەزایانی کەشناسی دەڵێن گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بووەتە مایەی زیادبوونی دیاردەی کەشی سەخت.

 

ئەو ھۆکارانەی بوونەتە مایەی گۆڕانی کەشوھەوا، دیارترینیان قەتیسبوونی گەرمایە لە دەرئەنجامی پیسبوون و دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە کارگە و فرۆکە و ئۆتۆمبێل.


ئاژانسی کەشناسی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، ئەو باران بارینە بەخوڕەی خۆرئاوای ئەڵمانیای گرتەوە لە دیارترین  نیشانەکانی تێکچوونی کەشوھەوایە کە لە دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.
زانایانیش ھۆکارەکە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی بەرگە ھەوای زەوی زۆر فێنک بووە کە دەتوانێت شێیەکی زۆر کۆبکاتەوە و ببێتە مایەی باران بارینی بەخوڕ.


بە پێی توێژینەوەکانیش ناوچەکانی چین و ھندستان و ئەوروپا و باکوری خۆرھەڵاتی ئەمریکا لەو ناوچانەن زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ساڵانەش نزیکەی نۆ ملیۆن کەس گیان لە دەستدەدەن کە پێشبینی دەکرێت ھۆمارەکەی خەڵوزی بەردین بێت.


ھەرچەندە ڕێککەوتنامەی پاریسی تایبەت بە کەشوھەوا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئیمزاکراوە بەڵام تا ئێستا وڵاتە پیشەسازییە گەورەکانی جیھان پابەند نین بە کەمکردنەوەی گازە ژەھراوییەکان و کەمکردنەوەی ئەو چالاکییانەی دەبنە مایەی پیسکردنی ژینگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشوگوزاری قەزاکەش، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٥ ھەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە، سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای ئاکرێیان کردووە و ڕێژەکەش بەراورد ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا دەڵێن، سەردانی بیرەکانیشیان کردووە و وتوویانە ئاو بەردراوەتە بەڵام ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەوان نەھاتووە.


ئاماژەیان بەوەشدا، چەندین جار تەلەفۆنیان بۆ بەرپرسان کردووە وەڵامیان نادەنەوە و ئاوی تانکەریش بۆ کڕین دەستناکەوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆکیش پێشبینی دەکات زیاتر لە ٢٠ ھەزار گەشتیار لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دھۆک بکەن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتوانی ناحیەی قادر کەرەم بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و داواکارن پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەکە جێبەجێ بکرێن.


قایمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، یەکێک لە سەرچاوە ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە قادر کەرەمە کەچی وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرۆشیارانی جلوبەرگ ئاماژە بەوە دەکەن، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامی لێبڕینی مووچە، ھۆکار بوون بۆ سستی بازاڕی جلو بەرگ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات بەھۆی پشتگوێ خستنی کەرتی گەشتوگوزار لە جەژن و بۆنەکاندا گەشتیاران ڕوو لە پارێزگای کەرکوک ناکەن، ھاوڵاتیانی شارەکەش بۆ ڕۆژانی جەژن ڕوو لە پارێزگاکانی تر دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمساڵ دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری ئەو یادەیان کردەوە، کە بەھۆی شۆڕشەکەوە ئێستا ٢٥٪ی خاکی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریادایە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاریشە کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوارەکانی کفری ئەنجام بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ناوچەی ڕایلاندی ئەڵمانیا تیمەکانی بەرگری شارستانی دەردەکەون، کە سەرگەرمی دەرکردنی ئاوی باراناون لە نھۆی خوارەوەی گەراجێکی ئۆتۆمبێل، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەمی ئەوەیان لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای لافاوەکەوە جێماون خەڵکیان تیادا مابێتەوە.


لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، قۆناغ بە قۆناغ پاشماوەکان دوور دەخەنەوە و دەست بە بونیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکەن.


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دووپاتیانکردووەتەوە، ١١٧ کەس بەھۆی ڕووداوەکەوە لە ناوچەی ڕاینلاند گیانیان لە دەستداوە و لە باکوری ڕاین زێستفالیاش ٤٧ کەس گیانیان لە دەستداوە و لە باڤاریاش کەسێک گیانی لە دەستداوە.


کوچە و کۆلانەکانی ناوچەی ڕاینلاند بە کەرەستەی کەڵەکە کراو داپۆشراون، کە لە نێو ماڵ و بازاڕەکاندا بەھۆی لافاوەوە لەناوچوون و لە ئێستادا بە ھاوکاری تیمەکانی حکومەت و ھاوڵاتیان و کۆی ڕێکخراوەکان دوور دەخرێنەوە.


میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، لەو ھەڵمەتە مرۆییەدا چەندین ڕێکخراو خواردن و خواردنەوەی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەن کە خۆبەخشانە قۆڵی ھیمەتییان لە ھەڵماڵیوە و بەشێک لە گەرانەوەی ژیان بۆ ناوچەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8687888990...108