وەزارەتی تەندروستیی توركیا پڕۆژە یاسایەكی پێشنیاز كردووە كە تێیدا كڕینی جگەرە مەرجدار دەكات بە پیشاندانی ناسنامە بۆ رێگریكردن لە جگەرەكێشان.

پڕۆژە یاساكە بۆ توندتركردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان و بنەبڕكردنی دەستڕاگەیشتنی منداڵانە بە تووتن و بەرهەمەكانی.

بەپێی ئامارە رەسمییەكانی توركیا، لە ساڵی 2025دا نزیكەی هەشت ملیار پاكەت جگەرە لە توركیا فرۆشراوە و رێژەی جگەرەكێشانی رۆژانەش لەناو كەسانی تەمەن 15 ساڵدا زیاترە و رێژەكەی گەیشتووەتە 28%.

توركیا بە تێكڕای 17.1 جگەرە بۆ هەر كەسێك لە رۆژێكدا، لە پلەی یەكەمی جیهاندایە لە رووی زۆریی رێژەی جگەرەكێشانەوە.