دوای كێشەو ناكۆكیەكانی نێوانیان خۆرخێ جیسۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال جارێكی دیكە رەتیكردەوە پلانی ئەوەی هەبوو بێت كریستیانۆ لە ریزی هەڵبژاردەكە دوربخاتەوەو دۆنی بە سیمبولی پرتوگال ناوبرد.

لەكاتێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی رابردوو  راهێنانەكانی هەڵبژاردەی پرتوگالی جێهێشت و رایگەیاند لە داهاتوو قسەی دەبێت لەسەر ئەوەی بەرانبەری كراوە ، بەڵام لە جیسۆس هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوەو كریستیانۆی بە ئەفسانەیەكی گەورەو سیمبولی وڵاتی پرتوگال ناوبرد .