كۆبوونەوەی دووقۆڵیی سەرۆكانی ئەمریكا و روسیا پێش دیداری سێقۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ بەرێوەچوو.

لە شاری شێنجن لە باشووری چین، كۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا لە پەراوێزی كارەكانی كۆڕبەندی هاریكاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن ئەپێك بەرێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوە رەسمییەكان، ئەجێندای گفتوگۆكانی ئەم دیدارە چڕكرابووە لەسەر سێ دۆسیەی سەرەكی تاوتوێكردنی هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان زلهێزەكان، پرسی كەمكردنەوە و كۆنترۆڵكردنی چەكی ئەتۆمی، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیران و گرژییە هەنووكەییەكانی جیهان.

پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكەش، ترەمپ بە گەرمی تەوقەی لەگەڵ هاوتا روسییەكەی كرد و گەشبینیی خۆی بەرانبەر ئەنجامەكانی دیدارەكە نیشاندا. ترەمپ ڕوو لە پوتن كرد و وتی، ساڵانێكە پەیوەندییەكی نایابیان هەیە و ماوەیەكی زۆرە یەكتر دەناسن؛ پێی وایە زۆر شتی مەزن دەكرێت لەم دیدارەوە سەرچاوە بگرن، یان لانیكەم لە رێگەی ئەم دیدارەوە دەستپێبكەن.