هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی جیهان  بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەكانی ، لە یارییەكانی نەیشنس لارۆخا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە چیك هێنا.

بەو بردنەوەیە مەتەدۆرەكان ریكۆردێكی مێژوویان نوسیەوەو بوون بە یەكەم هەڵبژاردەی كوڕان كە لە 41 یاریی لەسەریەك هیچ شكستێك نەهێنن كە پێشتر ئەو ژمارەیە تۆمار نەكراوە بەوەش دی لا  فۆینتی بەردەوامە لەسەر ئاست و ئەنجامە باشەكانی بۆ هەڵبژاردەكە .