یاریزانێکی روسیا لە یەک یاریدا 21 گۆڵ تۆمار دەکات
بڵند
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە یاریەیکی دراماتیکی و سەرنجڕاکێشدا، یاریزانێکی روسی مێژوی بۆ خۆی تۆمار کرد و توانی تەنها لە یەک یاریدا بە تەنها 21 گۆڵ تۆمار بکات.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی پاڵەوانێتی هەرێمی تولای روسیا، ئەرتیم لیگینی تەمەن 34 ساڵ و هێرشبەری روسی کە یاری بۆ یانەی خیمیک دەکات، لە میانی روبەڕوبونەوەی یانەی دەیڤیاتکا، کە بە ئەنجامی 23 گۆڵی بێبەرانبەر توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بە تەنها 21 گۆڵی تۆمار کرد.
لیگین تەنها دوو خولەکی پێویست بوو بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی گۆڵەکانی و لە خولەکی دوودا یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی 88دا دوا گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
بەمەش یاریزانەکە جگە لە نوسینەوەی مێژویەک بۆخۆی و تۆپی پێی روسیا، ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزەدا بۆ 56 گۆڵ بەرزکردەوە و سەرەڕای بەرزی تەمەنی، بەڵام لە درەوشانەوەی بێوێنەی خۆی بەردەوامە.
ئێستاش یانەی خیمیک بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە 22 یاری دا پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەی گرتووە، بە جۆرێک 131 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها 13 گۆڵی لێکراوە.



