چین یەکەم وێستگەی وزەی خۆری بەسەرکەوتوی لە ژێر دەریادا تاقیکردەوە
بڵند
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە داهێنانێکی نوێدا، وڵاتی چین وێستگەیەکی تاقیکاریی وزەی خۆری لە قوڵایی 10 مەتر لە ژێر دەریادا بەسەرکەوتویی تاقیکردەوە؛ بەمەش ئاسۆیەکی نوێی بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ رۆبۆت، کامێرا و ئامێرە دەریاییەکان لە قوڵایی دەریادا دەرەخسێنێت.
میدیاکانی چین بڵاویانکردوەتەوە، چین توانی لە هەنگاوێکی پێشەنگدا یەکەم وێستگەی وزەی خۆریی ژێر ئاو لە قووڵایی 10 مەتردا تاقی بکاتەوە و سەرکەوتوو بێت.
ئەم سیستمە کە لەلایەن زانکۆی یونیانی وڵاتەکەوە پەرەی پێدراوە، پشت بە خانەی پێرۆڤسکایت دەبەستێت و توانی لە تاریکییەکی کەمی ژێر دەریاشدا پاترییەکان پڕ بکاتەوە و تیشک بداتەوە.
ئەم داهێنانە نوێیە دەرگا بۆ وزەیەکی بەردوام لە ژێر ئاو دەكاتەوە و دەتوانرێت بۆ کارپێکردنی کامێرا، رۆبۆتە و ئامێرە دەریاییەکان بەکاربهێنرێت، کە ئەمەش چارەسەرێکی گرنگ بۆ کێشەی دابینکردنی کارەبا لە قوڵایی دەریاکاندا دابین دەکات.


