لە ژاپۆن ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 100 ساڵە 100 هەزار کەسی تێپەڕاند
بڵند
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 100 ساڵ زیاترە، لە وڵاتەکەدا 100 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 107 هەزار و 677 کەس.
بەپێی ئامارە رەسمییەکان، ژاپۆن تاکە وڵاتە بگاتە ئەو ژمارەیە لە کەسانی بەتەمەن و نزیکەی %88ی ئەم بەساڵاچوانە ژنن.
بەتەمەنترین ژنی وڵاتەکە، وەک ئەوەی تەندروستی وڵاتەکە بڵاویکردوەتەوە، 114 ساڵە و لە پیاوانیشدا 112 ساڵە.
لەلایەن خۆیەوە، وەزیری تەندروستیی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خاوەنی تەمەنێکی درێژ، تەندروست و چالاکن.
هاوکات پسپۆڕانیش سیستمی خۆراکی تەندروست کە زیاتر لە ماسی، سەوزەوات و برنج پێکهاتووە لەگەڵ ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی بەردەوامی وەک پیاسەکردن، بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی و پاسکیلسیواری، بە هۆکاری سەرەکیی تەمەندرێژیی هاووڵاتییانی ژاپۆن دەزانن.


