ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیران رودەدات
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 2006ـەوە، دیاردەی خۆرگیرانی تەواو بەشێك لە ئەوروپا دەگرێتەوە، وڵاتانی ئیسپانیا و ئایسلەندا و دوورگەی گرینلاند دەبنە باشترین شوێن بۆ بینینی ئەم دیاردە سروشتییە.
بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ئەمڕۆ سێبەری مانگ روو لە كیشوەری ئەوروپا دەكات، سەعات شەشی ئێوارە بەكاتی ناوەندی ئەوروپا دیاردەی خۆرگیران لە ناوچە جەمسەرییەكانی باكووری روسیا و گرینلاندەوە دەستپێدەكات، ئایسلەندا یەكێك دەبێت لەو وڵاتانەی كە دیاردەكەی تێدا بە روونی دەردەكەوێت، بەڵام ئیسپانیا وەك ناوەندی سەرەكیی بینینی خۆرگیرانە تەواوەتییەكە دیاریكراوە و لە زۆربەی وڵاتانی تری وەك بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەبینرێت، لە سەعات هەشت و30 خولەكی شەویش بە كاتی ناوەندی ئەوروپا كۆتایی پێ دێت.
پسپۆڕانی گەردوونناسی ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەم خۆرگیرانە دەرفەتێكی گەورەیە بۆ زانایان تاوەكو لێكۆڵینەوە لە سەر بەرگەهەوای خۆر و كایەی موگناتیسییەكەی بكەن.



