توانەوەی شاخە سەهۆڵییەکانی ئەمریکای باکور کەشوهەوای جیهانیان گۆڕیوە
بڵند
١١ی ئابی ٢٠٢٦
ئوستراڵیا بەهۆی توانەوەی شاخە سەهۆڵییەکانی ئەمریکای باکورەوە، کە هەزاران کیلۆمەتر لەیەکەوە دورن، رێژەی باران بارین تێیدا زیادی کردوە.
لە نوێترین توێژینەوەی زانایانی ئوسترالیا لە زانکۆی نیوساوت وێڵز دەرکەوتەوە، توانەوەی شاخە سەهۆڵییە زەبەلاحەکان لە ئەمریکای باکور، کە دوو قارەی جیاوازن کاریگەرییان لەسەر کەشوهەوای ئوسترالیا هەبووە و بوەتە هۆی زیاد بونی رێژەی باران بارین.
لە توێژینەوەکەدا، زانایان گەڕاونەتەوە بۆ 49 هەزارساڵ لەمەوبەر تا دوایین سەردەمی سەهۆڵبەندان و بە گوێرەی دەرئەنجامەکانیان، بەرزی شاخە سەهۆڵییکان رێرەوی هەوای لە جیهاندا گۆڕیوە و ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی باران لە ئوستوڕاڵیا کەمتر ببارێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم بارستە سەهۆڵینانە رێڕەوی بەرگەهەوایان جگە لە ئوستراڵیا، لە سەرانسەری جیهانیشدا گۆڕیوە، واتە بە توانەوەیان کاریگەریان کردوەتە سەر کەشوهەوای تەواوی جهان.
توێژەران بە بەکارهێنانی مۆدێلی کەشوهەوا بۆیان دەرکەوتووە، کە سەهۆڵبەندە گەورەکانی ئەمریکای باکور وەک "دیوارێکی سروشتی زەبەلاح" لە رێڕەوی رەوتی هەوادا مامەڵەیان کردووە.
لە کاتی توانەوەیاندا، بووەتەهۆی ئەوەی پشتێنەی باراناوی ناوچە گەرمەکان بەرەو باشور بگۆڕێت و رێژەی باران بارین لە هاوینی ئوستوڕاڵیادا زیاتر بێت.


