میدیاکانی جیهان: لە مۆندیالی 2026 هەوڵی تیرۆرکردنی مێسی دراوە
بڵند
٨ی ئابی ٢٠٢٦
پلانی هێرشکردنە سەر مێسی لە جامی جیهانیی 2026 ئاشکرا بوو، بەڵگەنامەیەکی ئەمنی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئاماژە بە چەندین هەڕەشەی جدی دەکرێت بۆ سەر ژیانی یاریزانان و بەرپرسان لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی جیهان لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، روبەڕووی مەترسیدارترین هەڕەشە بووەتەوە؛ لەوانەش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کە تێیدا کەسێک رایگەیاندووە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بە چەکی جۆری AR-15 و بۆمبی دەستکردەوە بەرەو یاریگای دالاس بەڕێوەن، بە مەبەستی هێرشکردنە سەر پۆلیس و یاریزانانی هەردوو تیم و بەتایبەتی دیاریکردنی ناوی مێسی.
هەروەها پێش یاریی ئەرجەنتین و میسر لە 7ی تەمموزدا، پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا نووسراوە بە چوار بۆمبەوە دەچێتە ناو یاریگای ئەتلەنتا و مێسی دەکوژێت.



