سێنتکۆم: 48 کەشتیی بازرگانی ئاڕاستەیان پێگۆڕدراوە
محەمەد رزگار
٥ی ئابی ٢٠٢٦
وێنە؛ فرۆکەیەکی ئێف16ـەیە و سێنتکۆم بڵاویکردوەتەوە
سێنتکۆم رایدەگەیەنێت، تا 5ـی ئاب رێڕەوی 48 کەشتیی بازرگانییانی سەر بە ئێران لە کەنداو گۆڕیوە و چەندین کەشتیی تریشیان پەکخستووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، هێزەکانیان لە سەرەتای دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران، رێڕەوی 48 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاشکرای کرد، ئاماری ئۆپراسیۆنەکان تا 5ـی ئاب بریتی بووە لە گۆڕینی ئاراستەی 48 کەشتیی بازرگانی، پەکخستنی دوو کەشتی و دوو کەشتیی تریش پشکنین و دڵنیابوونەوەیان لە پابەندبوونیان بە رێکارە دیاریکراوەکان بۆ ئەنجامدراوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە گرژییەکانی کەنداو بەردەوامن و هاوکات هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەلایەن نێوەندگیرانی ناوچەکەوە چڕکراونەتەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ تاران بۆ دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز و دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی.


