لە 12ی ئابدا خۆرگیرانی تەواوەتی ئاسمانی چەند وڵاتێکی جیهان تاریک دەکات
سەوسەن سەید
٥ی ئابی ٢٠٢٦
پێشبینی دەکرێت لە 12ی ئابدا خۆرگیرانێکی تەواوەتیی دەگمەن لە ئاسمانی وڵاتانی ئیسپانیا، گرینلاند و ئایسلاند روبدات، کە سەرنجی ئارەزوومەندانی دیاردە فەلەکییەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە
خۆرگیرانی تەواوەتی کاتێک رودەدات کە مانگ بە تەواوەتی دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر، هەرچەندە ئەم دیاردەیە تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام رۆژ دەکاتە شەو، پلەی گەرما دادەبەزێنێت و دیمەنێکی بێوێنە لە ئاسمانی ناوچەکەدا دروست دەکات.
گرنگترین ئەو شوێنانەی کە بۆ بینینی ئەم روداوە دەستنیشانکراون بریتین لە: ناوچەکانی قەشتالە و لیۆن، دەلتای ئیبرۆ لە کاتالۆنیا، و شاتی سارینال لە مايۆرکا لە ئیسپانیا کە تێیاندا دیاردەکە بۆ ماوەی خولەکێک تا خولەکێک و نیو بەردەوام دەبێت، هەروەها گرینلاند: لە ناوچەی "سکۆرس بی ساند"لە گرینلاند کە زیاتر لە دوو خولەک دەخایەنێت و بەهۆی سروشتە بەستەڵەکەکەیەوە سێری گەشتیاریی بۆ رێکخراوە، هەروەها لە رێیکیاڤیکی پایتەختی ئایسلاند بۆ ماوەی 57 چڕکە دەبینرێت.
شارەزایان ئامۆژگاریی هاوڵاتیان دەکەن کە چاویلکەی تایبەت بەکاربهێنن و سوود لە ئەپڵیکەیشنە فەلەکییەکان وەربگرن بۆ دیاریکردنی باشترین شوێنی بینین.
شایانی باسە، دوای ساڵێک و لە 2ی ئابی 2027دا، جیهان رووبەڕووی درێژترین خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێتەوە لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاش دەگرێتەوە.



