12 ساڵ بەسەر پاڵەوانبوونی ئەڵمانیا تێپەڕدەبێت
سام
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 12 ساڵ پێش ئێستا بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی مۆندیال، بەڵام لەئێستادا ئاستی وەک پێویست نییە.
رۆژی 13ـی 7ـی 2014، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاری کۆتایی مۆندیال، بە ئەنجامی (1-0) لە ئەرجەنتینی بردەوە.
گۆڵەکە لەلایەن ماریۆ گۆتزەوە لە خولەکی 113 تۆمارکرا، مۆندیالەکەش لە بەڕازیل بەڕێوەچوو.
ئەڵمانیا لەو مۆندیالەدا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و یەکێک لە ئەنجامە دیارەکانی ئەوەبوو کە (7-1) لە بەڕازیلی بردەوە.
دوای ئەو مۆندیالە، ئاستی ئەڵمانیا لە سێ مۆندیالی یەک بەدوای یەکدا وەک پێویست نەبووە و نەیتوانیوە بگاتە قۆناغی 8، نوێترین شکستی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ئەمساڵ لەسەر دەستی پاراگوای بوو کە بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە قۆناغی 32 ماڵئاوایی کرد.



