یانەی ئارسناڵ سورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بەرازیلی
DARAWAN HAJI HAMID
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ئامادەكاری یانەكانی بۆ وەرزی نوێ ، تا دێت بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمتر دەبێت و یانەكان بەدوای باشترین یاریزاناندا دەگەڕێن بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەكەیان.
یانەی ئارسناڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ لە چەند رۆژی رابردوو گرێبەستێكی بە بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی نیوكاسڵ كرد بوو بۆ گواستنەوەی گیماریشی بەرازیلی بەڵام ماكپایس رەتیانكردبوویەوە ، گەنەرز بەردەوامن لە هەوڵەكانیان و جارێكی تر گرێبەستیان پێشكەش كردووەو ئامادەن بڕێكی زیاتر بدەن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەكە كە لەگەڵ سامبا لە مۆندیال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بوو .



