رافائیل ماركێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئەركی راهێنەری هەڵبژاردەكەی پێدرا
SWARA KARIM
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
دوای شكستی هەڵبژاردەی مەكسیك لەدواین یارییان لە جامی جیهانی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە 3 گۆڵ بەرانبەر 2 گۆڵ ، خافییر ئەگیری وازهێنانی لەپۆستەكەی راگەیاند.
یەكێتی تۆپی پێی مەكسیك لە زووترین كاتدا شوێنگرەوەی ئەگیری دیاریكردو رافائیل ماركێزی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەكەی كرد بە جێگرەوەی ، ماركێز لە ژیانی پیشەگەری 147 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و بەشداری پێنج جامی جیهانی كردووە لە ساڵەكانی (2002 ، 2006 ، 2010 ، 2014 ، 2018) ، هەروەها لەگەڵ یانەی بارسێلۆناش دوو جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ لە ساڵەكانی 2006 و 2009 ، هەروەها چوار نازناوی خولی ئیسپانیشی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە .



