دوای ئەوەی راگەیەندرا لە یاری نێوان فەرەنسا  و مەغریب تیمی دەستەی ناوبژیوانان سەرجەمیان ئەرجەنتینین، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا هەر جۆرە رەشبینییەکی رەتکردەوە و  رایگەیاند، متمانەی تەواوی بە ناوبژیوانان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە ناوبژیاوانانی یارییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، چونکە ئەوان لێرەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی تۆپی پێ .

راهێنەرەکەی فەرەنسا بە میدیاکانی راگەیاند، لە یارییەکەیاندا بەرانبەریان هەڵبژاردەی مەغریبە نەک تیمی ناوبژیوانان وەک ئەوەی لە بەشیک لە میدیاکاندا باسی لێوە دەکرێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ناوبژیوانان لە مۆندیالدا، لەنێویاندا ناڕەزایەتی توندی میسڕ بەرانبەر بە ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرانبەر ئەرجەنتین، شەپۆلێکی گومانی  لەسەر یارییەکانی جامی جیهانی 2026 دروست کردوە و فیفا بە لایەنگری تۆمەتبار دەکەن.