وەزارەتی بازرگانی عيراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند کە کۆمەڵێک رێکاری پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە رێگەی دابینکردنی خەزێنەی زیادە (خەزێنەی ستراتیژی).

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوو: کۆگاکانی ناوەندی و لقەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیی خۆراک، خەزێنەیەکی پێویستیان لە کاڵا بنەڕەتییەکان هەیە، پڕۆسەی دابینکردن و دابەشکردنیش بەپێی خشتە کاتییە دیاریکراوەکان و بێ هیچ ئاستەنگێک بەردەوامە.

هەروەها جەختی کردەوە کە: هەموو ماددەکان پێش دابەشکردن، پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت و هیچ کەمییەک لە پێداویستییەکانی هاوڵاتیاندا نییە.