وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عراقچی هەڵوێستی تارانی لەبارەی راگرتنی شەڕ روون کردەوە
سەوسەن سەید
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند کە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان، هەڵوێستی ئێرانی لەبارەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ روون کردووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا، هاتووە: عەباس عراقچی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان، دیدگای ئێرانی سەبارەت بە پرسی ئاگربەست و پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگ خستووەتەڕوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: عراقچی تیشکی خستووەتە سەر بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ستایشی بایەخدانی حکومەتی پاکستانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان.



