هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات
محەمەد رزگار
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦
کەناڵی حەدەس بڵاویکردوەتەوە، حکومەتی ئێران بە رەسمی کۆتایی بەو گومانانە هێنا لەبارەی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی لە مۆندیالی 2026، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ گەشتکردن بۆ ئەمریکای باکور راگەیاند.
کەناڵی حەسەدە رایگەیاند، وتەبێژی حکومەتی ئێران، لە رێگەی تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەکەیەوە جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی مۆندیالی 2026، کە بڕیارە لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەشداریکردنێکی "سەرکەوتووانە و مایەی شانازی" پێشکەش بکات.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای لە ئیتاڵیا کردبوو لە جێگەی ئێران بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکات، لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێیان شەرمە بچینە جێگەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال.
ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان تاران و واشنتۆن، گومان هەبوو لەوەی ئایا ئێران رێگە بە وەرزشوانانی دەدات گەشتی ئەمریکا بکەن یان نا، بەڵام وتەبێژەکەی حکومەت ئەو مشتومڕانەی کۆتایی پێهێنا.
ئەم بڕیارەی تاران وەک ئاماژەیەکی "دیپلۆماسی وەرزشی" دەبینرێت لە کاتێکدا ناوچەکە لەوپەڕی ئاڵۆزی و ململانێی سەربازیدایە، چاوەڕوان دەکرێت ئامادەبوونی هەڵبژاردەی ئێران لەسەر خاکی ئەمریکا ببێتە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان، بەتایبەت لەم رەوشە هەستیارەی ئێستای نێوان هەردوو وڵاتدا.



