هانز فلیك و ئیدارەی بارسێلۆنا نیگەرانن لە یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل و كارلۆ ئەنچیلۆتی 


لە رۆژی یارییەكانی فیفا لە یارییەكی دۆستانە هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و فەڕەنسا بەیەك گەیشتن و یارییەكەش بەسودی كەڵەشێرەكان كۆتایی هات ، ئەوەی لەو یارییەدا بووە مایەی نیگەرانی و دڵتەنگی هاوشانی شكستەكەی سیلیساو لە هەمان كاتدا رافینیای ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دووچاری پێكان بوو ، ئەوەش هەواڵێكی ناخۆش بوو بۆ فلیك و ستافەكەی بەوەی لە تواناكانی ئەو ئەستێرە ئەسمەرە بێبەش دەبن لە شەش یاریی داهاتووی تیپەكەیان ، لای خۆیانەوە هانز فلیك و ستافەكەی ئەوەیان راگەیاندووە كە دەبوو ئەنچیلۆتی رەچاوی بارودۆخی ئەو یاریزانەی بكردایەو پێویستی نەدەكرد لەسەرەتاوە یاریی بكردایە بەوەی یاریزانەكە لەم وەرزەدا پێكانی دیكەی هەبووەو ترس هەبووە لە دووبارە بونەوەی.