دژەتیرۆری هەولێر: سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
محەمەد رزگار
٩ی ئازاری ٢٠٢٦
شەوی رابردوو، بە چەند درۆنێکی بۆمڕێژکراو هێرشکرایە سەر هەولێر و دژەتیرۆری هەولێریش دەلێت سەرجەم درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی دژەتیرۆری هەولێر، سەعات 10:24ـی شەوی دووشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەستنیشان بکەن و دەستبەجێ بیانتەقێننەوە.
راشیگەیاند، پاشماوە و پارچەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە روداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.


