عەباس عراقچی: ئامادەکاریی تەواومان کردووە و سوپرایزمان بۆ نەیارەکانمان هەیە
محەمەد رزگار
٩ی ئازاری ٢٠٢٦
ئێران جارێکی تر جەختی لە ئامادەیی خۆی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە ئاشکرایدەکات، چەندین هەنگاوی چاوەڕواننەکراویان ئامادەکردووە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نۆ رۆژ بەسەر ئەو هەڵەیەی کە بە "هەڵە کوشندەکە" ناوی برد، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هێندە بووە و نرخی کاڵا بنەڕەتییەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کردووە.
عراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، تاران ئاگاداری ئەو پلانانەیە کە واشنتۆن دایڕشتوون بۆ بەئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئێران بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی دارایی.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی توندی دایە لایەنەکان و رایگەیاند: "وڵاتەکەم لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و ئێمەش چەندین سوپرایزمان بۆ نەیارەکانمان هەیە".


