سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: پێشوازی لە هەڵوێستی برایانمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین کە خۆیان لە شەڕ پاراستووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا دەستخۆشی لە هەڵوێستی لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێشوازی لەو هەنگاوانەی هەرێم دەکەن کە تێیدا خۆیان لە ململانێ و جەنگەکان بەدوورگرتووە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشوازی لە هەڵوێستی برایانمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین كە بە داناییەوە مامەڵەیان کردووە و خۆیان لە شەڕ پاراستووە". هاوکات جەختیشی لەوەکردەوە کە دڵنیایە هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەکەدا بە ئاگان و رێگە نادەن ببنە بەشێک لەو پیلان و یارییە سیاسییانەی کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیرییە، وتیشی: "لەو باوەڕەدام برایانی كوردمان فریوی ئەو یارییە ناخۆن کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت".