​چەند توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، کە لە زانکۆ بەناوبانەگەکانی  جیهان بڵاوکراوەنەتەوە دەریدەخەن،رۆژوگرتن، جیا لە ئەرکە دینییەکەی  گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستەمی بایۆلۆژی جەستەی مرۆڤدا دروست دەکات و چەندین سودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

لە زنجیرەیەک توێژینەوەی نوێدا، کە لە زانکۆکانی هارڤارد و ستانفۆرد ئەنجامدراون، زانایان گەیشتوونەتە چەند ئەنجامێکی ئەرێنی،  بەپێی راپۆرتێکی زانکۆی هارڤارد، رۆژووگرتن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری خانەکان بۆ ئینسۆلین، ئەمەش وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم ئەژمار دەکرێت.

لایەکی ترەوە، توێژەرانی بەشی پزیشکی لە زانکۆی ستانفۆرد لە رێگەی تاقیکردنەوەیەکی نوێی زانستییەوە سەلماندوویانە، کە رۆژوگرتن دەبێتە هۆی چالاککردنی پڕۆتینێکی دەگمەن لە مێشکدا بە ناوی BDNF، کە ئەم پڕۆتینە وەک "خۆراکی دەمارەکان" کار دەکات و یارمەتی گەشەکردنی خانە نوێیەکانی مێشک دەدات.

توێژەرانی زانکۆی تۆکیۆش  پشتراستیان کردوەتەوە، لە کاتی رۆژوودا جەستە دەست دەکات بە "خۆخاوێنکردنەوە" و لەناوبردنی خانە پیر و تێکچووەکان.

 ئەم دۆزینەوەیە کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە رۆژوگرتن دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و پاراستنی مێشک لە نەخۆشییەکانی وەک ئەلزهایمەر لە رێگەی زیادکردنی پرۆتینی BDNF کە گەشەی دەمارەکان دەپارێزێت.