کۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمان رونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "ئێمە هەمیشە پاڵپشتی دۆزی رەوای گەلی کورد بووین، کارەکانی رابردومان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن".

دەقی راگەیەندراوەکە

سەبارەت بە بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە چەند میدیا و پەیجێک کەسێک بە ناوی (عبدالسلام سودە)کە بەڕەگەز خەڵکی سوریایە و پۆستيکی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دوایەی سوریا.

وێڕای نیگەرانیمان لە ناوەڕۆکی پۆستەکەی ناوبراو لەبەرئەوەی هەمیشە ئێمە پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بووین لە هەموو بەشەکان و کارەکانی ڕابردومان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن.  بۆیە بۆ هەموو لایەک و ڕای  گشتی ڕووندەکەینەوە کە ناوبراو لە ڕابردوودا لە کۆمپانیاکەمان کاری کردوە و لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نەماوە و لە ساڵی ڕابردوەوە لە کۆمپانیاکەمان نەماوە و کارناکات و گەڕاوەتەوە ووڵاتی خۆی.

وێڕای سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ هەموو دڵسۆزانی کوردستان و کۆمپانیاکەمان کە بە پەرۆش بوون بۆ ئەو بابەتە ، هەر لێرەشەوە داواکارین لەهەموو ئەو میدیا و پەیجانەی کە هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە بەگیانی لێپرسراوێتی هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە و بەدواداچوون بۆ بابەتەکان بکەن پێش بڵاوکردنەوەی و ناوهێنانی کۆمپانیاکەمان.

 

 

 

کۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمان

١٠/01/٢٠٢٦  سلێمانی