یادی دامەزراندنی 750 ساڵەی ئەمستردام کرایەوە
محەمەد رزگار
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
هۆڵندا بە بڕینی کێکێکی 75 مەتری یادی 750 ساڵەی دامەزراندی پایتەختەی کردەوە.
ئەمڕۆ سەعات 7:50 بەیانیی لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵندا یادی دامەزرانی شارەکە کرایەوە، هەروەها لە گۆڕەپانێکی ناوەندی شارەکە بەبڕینی کێکێک بە درێژی 75 مەتر یادەکە دەستیپێکرد.
هەر لەو یادەدا چەندین پێشانگەی هونەری و مۆسیقا کرایەوە و چەند بۆنەیەک رێکخرا و کەتێیدا شا و شاژنی وڵاتەکە بەشدارییان تێداکرد.
شارە هۆڵەندییەکە لەیادی 750 ساڵەی دامەزراندنی، گرنگترین چالاکی بۆ دانیشتووانی شارەکە ئەنجامدا کە ژمارەیان نزیکەی 800 هەزار کەسە، پێکهاتبوو لە فێستیڤاڵێکی هاوینە کە لە رێگای بازنەیی ئەمستەردام بەڕێوەچوو، هەروەها بۆ ماوەی 24 سەعات هاتوچۆ راگیرابوو.
ناوی ئەمستردام بە لایەنی کەمەوە لە ساڵی 1275دا بەکارهاتووە، شاری ئەمستردام لە بنەڕەتدا و لە کۆتایی سەدەی 12دا گوندێکی بچوکی راوە ماسی بوو، پاشان و لە سەدەی 17دا بوو بە یەکێک لە گرنگترین بەندەرەکانی جیهان، هەروەها بوو بە ناوەندێکی سەرەکی کەرتی دارایی و بازرگانی.
هەندێک لە شوێنە بەناوبانگە گەشتیارییەکانی شارەکە
1. مۆزەخانەی ڤان کۆخ
2. ڤۆندەل پارک
3. گۆڕەپانی دام
4. کڵێسای خۆرئاوا
5. کۆنترین باخچەی گوڵستانی جیهان
6. باخچەی ئاژەڵانی شاهانەی ئەمستردام
7. مۆزەخانەی مێژوویی جوولەکه
8. کڵێسای نوێ
9. مۆنۆمێنتی نەتەوەیی
10. مۆزەخانەی ئەمستردام
11. مۆزەخانەی زانستی NEMO
12. مۆزەخانەی دەریایی نەتەوەیی
13. مۆزەخانەی ناوچەی یەکسانبوون
14. خەڵوەتگەی ئەمستردام



