میدیا ناوخۆییەکانی زیمبابۆی بڵاویانکردەوە، دیسیر مۆیۆی پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنی  وڵاتەکە، لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە فیلێکدا و چوار پەرلەمانتاری تریشی لەگەڵ بووە و بریندارن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، روداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بووە، پێنج پەرلەمانتارەکە لە گەشتێکدا بوون لە رێگەی سەرەکی (بولاوایۆ-گوێروی) وڵاتەکەیان و دیسیر مۆیۆ دەستبەجێ لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بەسەختی بریندارن.

شایەتحاڵەکان بە میدیاکانیان راگەیاندوە؛ ئۆتۆمبێلەکە بەر پشتی فیلەکە کەوتووە و دواتر ئاژەڵەکە هێرشی کردووەتەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان و بەهۆیەوە دیسیر مۆیۆ گیانی لەدەستداوە.

دیسیر مۆیۆ، جگە لەوەی پەرلەمانتارێکی  ئۆپۆزسیۆن بووە، بە شاعیرێکی بەناوبانگ و چالاکوانێکی فەرهەنگی وڵاتەکەشی ناسراوە و 46 رۆژی تر یادی لەدایکبونی بووە.