لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆر کەس پەنا بۆ خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەبات، بەپێی توێژینەوەیەک خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی و سوڕی خوێن ناچالاک دەکات.

ئادەم تایلۆر مامۆستای ئەتۆنامی لە زانکۆی لانکاستەری بەریتانیا لە وتارێکدا بڵاویکردووەتەوە، خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە وەرزی هاویندا و لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێچەوانەی بنەما تەندروستییەکانە و هیچ سودێکی نییە، هەروەها هەندێک کات کێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشۆردن یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمای ناوەوەی جەستە نادات و بەڵکو خوێنبەرەکانی سەر رووی پێشت بەر تەسک دەکاتەوە و رۆشتنی خوێن بۆ رووی پێست کەمدەکاتەوە.

تایلۆر ئەوەشی خستووەتەڕوو، خۆشۆردن لە ئاوی گەرمی 15 پلەی سەدی، وادەکات خوێنبەرەکانی ناو پێست بە خێرایی تەسک ببنەوە، ئەمەش فشاری خوێن زیاد دەکات لەگەڵ پەمپکردنی خوێن لەلایەن دڵەوە.

بەپێی توێژینەوەکان، خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی پاککردنەوەی جەستە نادات، چونکە دەرکەوتووە کەمتر کاریگەری هەیە بۆ لابردنی ئارەق و پیسی و بۆنی  جەستە.

تایلۆر پێشنیاری خۆشۆردنی بە ئاوی شلەتێن یان مامناوەند کردووە لە 27 پلەی سیلیزی، چونکە ئەمە باشترین پلەی گەرمی ئاوە بۆ خۆشۆردن و هاندەری رۆیشتنی خوێنە بۆ رووی جەستە و هۆکارە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.