دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شازادەکەی سعودییە کۆچی دوای کرد
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
شازادە وەلید بن خالید بن تەڵاڵ دوای مانەوەی 20 ساڵ بەبێ هۆشی کۆچی دوایی کرد.
دیوانی شاهانەی سعودیە بڵاویکردەوە، شازادە وەلید بن خالید بن تەڵاڵ دوای مانەوەی نزیکەی 20 ساڵ بەبێ هۆشی کۆچی دوایکرد.
شازادە خالید بن تەلال بن عەبدولعەزیز لە رێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس" ەوە ماتەمینی بۆ کوڕەکەی گێڕا و رایگەیاند: بە پەژارەیەکی زۆرەوە، ماتەمینی کوڕە ئازیزەکەمان، شازادە ئەلوەلید بن خالید بن تەڵاڵ بن عەبدولعەزیز ئال سعود، رادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو شازادەیە لە ساڵی 2005ەوە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە، توشی حاڵەتی کۆما ببوو.
شازادە وەلید لە مانگی نیسانی ساڵی 1990 لەدایک بووە و خوێندکاری باڵای کۆلێژی سەربازی بووە.