ڕیاڵ مەدرید مەراسیمێکی گەورەی بۆ ماڵئاوایی یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕێکخست، یانەی ڕیاڵ مەدرید دواین یاریی خۆی لەم وەرزەی لالیگا بەرانبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامداو یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردەوە.

لەو یارییەدا ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید مەراسیمێکی شایستەیان بۆ لۆکا مۆدریچی کرواتی ڕێکخست کە ئەستێرە کرواتیەکە دواین یاریی خۆی لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ ئەنجامداو لەلایەن یاریزانان و هاندەران و پێرێزەوە وەک ئەفسانەیەک ماڵئاوایی لێکرا، مۆدریچ دوای 28 نازناو ڕۆشتنی لەیانەکە ڕاگەیاند و بەشداریکردنی لەجامی جیهانی یانەکان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەبێتە دواین یارییەکانی کوڕە کرواتیەکە لەگەڵ یانەی شاهانە.