یانەی پاریس سان جێرمان گەورەی تۆپی پێی فەڕەنسایە بۆ وەرزی 2024 - 2025
SWARA KARIM
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥
لە یاریی کۆتایی جامی فەڕەنسا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕایمس بەیەک گەیشتن، یارییەکەی بۆ هەردوو تیپ گرنگ بوو بەتایبەت بۆ کوڕانی پایتەخت تا بە باشترین ئامادەکاری و لایەنێکی دەرونی باشەوە بچنە میونشن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ.
لەیارییەکەی نێوانیاندا کوڕانی لویس ئینریکی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و بەردەوام باڵا دەستی یارییەکە بوون ، هەر زوو یاریزانانی پاریس شوێن دەستی خۆیان بەسەر یارییەکە نیشانداو بارکۆلا بەربەستی یەکسان بوونی لەدەقیقەی 16 شکاند و گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمار کرد ، دواتر لەدەقەکانی 19 و 43 بارکۆلا و ئەشرەف حەکیمی گۆڵی دووەم و سێیەمیان کردو نیوەی یەکەم بەو سێ گۆڵەی پاریس کۆتایی هات، بۆ تایمی دووەم ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوەو تیایدا یانەی پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵی بێبەرانبەر یارییەکەی بردەوەو بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا و سێیەمی نازناوی خۆیان لەم وەرزە بەرز کردەوە