کافێ64 یەکێکە لە قاوەخانە بەناوبانگەکانی رانیە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی عیراق سەردانی ئەم شوێنە دەکەن، ئەمەش بەهۆی دیزاینی شوێنەکە و پاراستنی کولتوور لە دیزاینەکەیدا.

کافێکە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و دەرەوەی کردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا میوانداری چەندین کەسایەتی دیاری کردووە کە لە ژیاندا نەماون بەڵام ئەمەیان لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە.

لە کەسایەتییە دیارەکانیش کە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە میوانداریی کردوون: سەرۆک مام جەلال، حەپسەخانی نەقیب و چارڵی چاپلن.

کافێکە لەسەر وێنەکان نووسیویەتی، "ئەو کەسایەتییانەی پێمان خۆش بوو رۆژێک لە رۆژان میوانمان بن و قاوەیەکیان پێشکەش بکەین".