یەكەم شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی شەڕە سەرینە
٥ی نیسانی ٢٠٢٥
لە یەكەم شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێك، لە ئەمریكا و زۆربەی وڵاتانی جیهان رۆژی جیهانی شەڕە سەرین بەڕێوەدەچێت، ئەم كلتورە بۆ یەكەمجار لەساڵی 2008 لە لەندەن سەریهەڵداوە و خەڵكی لەو رۆژەدا لەسەر شەقامەكان كۆدەبنەوە و شەڕە سەرین دەكەن، مەبەست لێی دوركەوتنەوەیە لە رۆتینی رۆژانە و بەكارهێنانی شەقامەكانە بۆ چالاكی جۆراوجۆر.
كۆمپانیاكانی دروستكردنی سەرینیش بە مەبەستی هاندانی خەڵكی، لەو رۆژەدا خەڵاتی تایبەت پێشكەش دەكەن و داشكاندن بۆ بەرهەمەكانیان دەكەن.
توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی سڵیپ میدیسن لە شیكاگۆ دەریخستووە، 40%ی خەڵكی لە سەرینەكانیان ناڕازین، چونكە سەرینی گونجاو دەتوانیت كوالیتی خەوتن بە رێژەی 60% باشتر بكات.