خانمە گۆرانیبێژی كەنەدی سیڵین دیۆن هۆشداری دەدا سەبارەت بەو گۆرانییانەی بە ژیریی دەستكرد بەرهەم دەهێنرێن. ساڵی رابردووش ئەستێرەكانی میوزیك نیگەرانیی خۆیان لە بەرامبەر   ژیریی دەستكرد دەربڕیبوو و زیاتر لە 200 هونەرمەندی بەناوبانگ - لەنێویاندا بیلی ئیلیش، نیكی میناج و سمۆكی ڕۆبنسن - لە نامەیەكی كراوەدا داوای پاراستنی بەرهەمە هونەریەكانیان و مافی موڵكدارێتیی بەرهەمەكانیان كردبوو، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەڕەشانەی كە ژیریی دەستكرد هێناویەتە كایەوە.

خانمە گۆرانیبێژی كەنەدی سیڵین دیۆن هۆشداری دەدا سەبارەت بەو گۆرانییانەی بە ژیریی دەستكرد بەرهەم دەهێنرێن. سیڵین دیۆن لە پۆستێكی ئینستاگرامدا لەوبارەیەوە سەرنجی شەیدایانی هونەرەكەی بەلای ئەوەدا راكێشاوە كە  هەندێ‌ لەو  گۆرانیانەی كە بەبێ‌ مۆڵەت لەڕێی ژیریی دەستكردەوە بەرهەم دەهێنرێ‌ لە بنەمادا لە كۆنسێرتەكانی ئەوەوە وەرگیراون و لە ئێستادا بە شێوەی ئۆنلاین دەستاودەست دەكەن.


سیڵین دیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو گۆرانیانە سەرجەمیان ساختەن و هیچ پەیوەندیەكیان بە هونەرەكەی ئەوەوە نییە.
هەرچەندە سیڵین دیۆن ناوی هیچ كام لەو گۆرانیانەی نەبردووە كە بەو شێوازە بەرهەمهێنراون و بڵاوكراونەتەوە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لە كارە هونەریەكاندا مشتومڕی زۆری لێكەوتۆتەوە.


ساڵی رابردوو ئەستێرەكانی میوزیك نیگەرانیی خۆیان لە بەرامبەر   ژیریی دەستكرد دەربڕیبوو و زیاتر لە 200 هونەرمەندی بەناوبانگ - لەنێویاندا بیلی ئیلیش، نیكی میناج و سمۆكی ڕۆبنسن - لە نامەیەكی كراوەدا داوای پاراستنی بەرهەمە هونەریەكانیان و مافی موڵكدارێتیی بەرهەمەكانیان كردبوو، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەڕەشانەی كە ژیریی دەستكرد هێناویەتە كایەوە.


واژۆكارانی نامەكە – كە لەلایەن هاوپەیمانی مافی هونەرمەندانەوە بڵاوكرابۆوە ئاماژەیان بەوەكردبوو كە پێویستە باشتر بەرگری لە خۆمان بكەین لەبەرامبەر بەكارهێنانی بێ كۆنتڕۆڵی ژیریی دەستكرددا كە بە شێوەیەكی سەرەكی خۆی لە  دزینی دەنگی هونەرمەنداندا دەبینێتەوە.


هەریەك لە كەتی پێری، نۆرا جۆنز، كامیلا كابێلۆ و میراتگرانی بۆب مارلی و فرانك سیناتراش نامەكەیان ئیمزا كردبوو.


بەكارهێنانی بێ‌ مۆڵەتی ژیریی دەستكرد لە بوارەكانی تری هونەریشدا مشومڕی لێكەوتۆتەوە، و ئەستێرەی جیهانی (مۆرگان فریمان) هێرشێكی توندی كردبووە سەر ژیریی دەستكرد و بەكارهێنانی بێ مۆڵەتی ئەو تەكنەلۆژیایەی بە كارێكی نامۆراڵیانە ناوبردبوو، ئەویش دوای دانانی دەنگی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیك تۆكەوە بڵاوكرابووونەوە.