زانایانی روسیا ماددەیەكیان پەرەپێداوە كە لە داهاتوودا دەبێتە جێگرەوەی كارەبا بۆ پێدانی رووناكی.

زانایانی شاری یەكاترینبورگ لە روسیا، نانۆ ماددەیەكیان پەرەپێداوە كە توانای تیشكدانەوەی هەیە و رەنگە ببێتە جێگرەوەی لیدی روناككەرەوەی كارەبایی، ئەوەیش بە كارلێك كردن لەگەڵ ماددەی دیكەدا.

ئەنجامی توێژینەوەكەش لەلایەن دامەزراوەی زانستی روسیەوە پاڵپشتیكراوە.

سەرچاوەكانی دابینكردنی وزەی كارەبا جۆراوجۆرن، لەوانەش، ئاو، نەوت و غاز، خەڵوز و یۆرانیۆم، بەزۆری ئەم سەرچاوانە زیانێكی زۆر بە ژینگە و بەرگەهەوا دەگەیەنن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكان بۆ جێگرەوەی ئەو وزانە بەردەوامن، چونكە زۆربەیان زیان و تێچوویان زۆرە.