عادل ئیمام وازی لەکاری ھونەری ھێنا
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
شەوی رابردوو لە میانی بەشداریکردنی لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی"Joy awards"،دەرھێنەر رامی ئیمامی کوڕی عادل ئیمام ، وازھێنانی باوکی لەکاری ھونەری راگەیاند و ووتی باوکی بڕیاریداوە ئەوەی لە ژیانی ماوە بۆ ژیانی خێزانیی تەرخانی بکات و دور لەکاری ھونەری لەناو منداڵ و نەوەکانیدا کاتەکانی بەسەربەرێت.
لەماوەی رابردوودا چەند جارێک ھەواڵی تێکچونی تەندروستی عادل ئیمام و گیانلەدەستدانی بڵاوکرایەوە، بەڵام بەوتەی کوڕەکەی، عادل ئیمام تەندروستی باشە و ئەو ھەواڵانەی باس لە خراپیی تەندروستی دەکەن دورن لە راستیەوە.
کۆتا دەرکەوتنی عادل ئیمام چوار ساڵ بەر لە ئێستا لە درامای ڤالنتینۆدا بووە.
عادل ئیمام لە ١٧ ی ئایاری ١٩٤٠ لە میسر لەدایکبووە و ناوبانگێکی زۆری لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا ھەیە و لە بواری کۆمیدیادا رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە.
لە ساڵانی کارکردنیدا ١٢٦ فیلم و ١٦ دراما و ١١ شانۆگەری پێشکەشکردووە.