پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، لە بەردەم دادگای هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە کەسێک کراوە و بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە ناو گەراجی ئۆتۆمبێلی دادگادا رویداوە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
وتیشی، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە دوو کەس بوون و چوار فیشەکیان بە کەسی بەرانبەرەوە ناوە.
ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو کەسەی بریندار بووە ناجێگیرە و دوو نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە.
روونیشیکردەوە، هەردوو لایەنەکە پێستر لە هۆڵی دادگادا بوون و لەوێش دەنگە دەنگ لەنێوانیاندا دروست بووە، دوای تەواوبوونی دانیشتنی دادگا لە دەرەوە جارێکی دیکە لە دەرەوەی دادگا شەڕ لەنێوانیاندا دروست بووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بریندارەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵ دەبێت.
لەوبارەیەشەوە پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، راستەوخۆ لەدوای رووداوەکە دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە دەستیان گرتووە بەسەر دوو چەک و ئۆتۆمبێلێکیشدا.