ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاودێر فارسە و تەمەنی ٣٢ ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی کچێکی تەمەن ٧ ساڵە . بەپێی ئامارەکانی ھاتووچۆی سلێمانیش، لە ماوەی کەمتر لە دووساڵدا ٧ کەس بەرووداوی ھاتووچۆ لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەست داوە و بەشی ھەرە زۆری رووداوەکانیش وەک دەوترێت بەھۆی بوونی فولکەیەکە کە کەوتووەتە سەرەتای رێگەکە.
چالاکوانان و شارەزایانی رەوشی سیاسی عێراقیش دەڵێن، سەدر تەنھا جوڵاندنی شەقامی بەدەستەوەیە بۆ رێگری کردن لە ھەنگاوەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پێکھێنانی حکومەتدا. دەشڵێن، ئەگەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر سەرھەڵبدات، ئەوا خۆپیشاندانەکان ھەمیشەیی دەبن و ئامانج لێی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و گۆشەگیر کردنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و لایەنە چەکدارەکان دەبێت.