دانیشتوانی ئەو ناوچانەش دەڵێن، بە سودوەرگرتن لە ئامێرە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین لە ناوچەکە، لێپرسراوانی ھەرێمی دونباس کە تاک لایەنە خۆیان ڕاگەیاندووە، بێترس خەریکی دروێنەی گەنمن و ڕۆژانە سەدان تۆنی لێ کۆدەکەنەوە بۆ خۆیان.
ئێستاش دوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ئەرکێکی قورس کەوتووەتە سەرشانی ئەیوب حسێن چونکە وەک خۆی دەڵێت، پێویستە جارێکی دیکە ھەموو ئەو ژمارە نوێیانە لەبەربکاتەوە و داواش دەکات وەک پۆلیسی ھاتووچۆ دابمەزرێنرێت.
ھۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا ھیچ پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لەو سنورە جێبەجێ نەکراوە و سەرچاوەی ئاوەکەشیان کە ڕووباری ئاوەسپییە بەرەو وشکبوون دەچێت.
لە ماوەی ڕابردووشدا زیاتر لە پێنج ھەزار تۆن بابەتی نەشیاو بۆ بەکارھێنان گەڕێنراونەتەوە و ڕەوانەی ئێران کراونەتەوە.
بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان ماڵەکانیان جێھێشتووە و تا ئێستاش بڕیاری ھەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئاو نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەبارەی ئەم کێشەیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرباری ھەوڵە بەردەوامەکان، بەڵام ھێشتا دۆخی توشبوانی شێرپەنجە بەھۆی کەمی دەرمان و چارەسەری پێویست لە رەوشێکی خراپدایە.